کاردانەوەی ڕووسیا بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی خۆیدا بە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، نووسی: ئەو کارە ڕێک کاتێک ئەنجام درا کە سووریا، شانسێکی بۆ داهاتوویەکی ئاشتیخواز دەست خستبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، پێش لە ئەمەش ئەناتۆڵی ئانتۆنۆف باڵوێزی ڕووسیا لە ئەمریکا وتبووی: سیناریۆیەکی لە پێشەوە داڕێژراو بەڕێوەیە. هۆشداریمان دابوو کە ئاوەها کارێک پاشهاتێکی باشی نابێت.

ئەناتۆڵی ئانتۆنۆف لە بەیانیەکەی خۆیدا بە ئاماژە بە ئەو دەستێوەردانە، ئەوەی وەکوو سیناریۆیەکی لە پێشەوە داڕێژراو وەسف کرد کە لە لایەن هاوپەیمانی ڕۆژاواییەوە بەڕێوە چووە.

دیپلۆمات ڕۆشنبیری وتوویە کە بەرپرسایەتی تەواوی ئەو کارە لە ئەستۆی واشنتۆن، لەندەن و پاریس دەبێت.

ناوبراو وتیشی: خراپترین نیگەرانییەکان هاتوونەتە پێشەوە و هۆشدارییەکانی ئێمە نەبیستراون

.هۆشدارییمان دابوو کە ئەو کارانە بێ وەڵام نابێت

ناوبراو هەروەها وتی: ئەمریکا وەکوو خاوەنی گەرورەترین هوماری چەکی کیمیایی هیچ سنوورێک لە سەرکوت کردنی وڵاتانی تر ناپارێزێت

 

News Code 18039

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =