ئەمریکا ڕایگەیاند:

نزیکەى ١٠٠ بۆ ١٢٠ مووشەک لە سووریا دراوە

ناسەی هەواڵ: 4270383 -
بەرپرسانى سەربازیی ئەمریکا ڕایانگەند: نزیکەى ١٠٠ بۆ ١٢٠ موشەک ئاڕاستەى بنکە سەربازییەکانى سوریا کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی باڵای هێزی سەربازی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە لە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیتیلافی ئەمریکا،بریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر دیمەشق نزیکەى ١٠٠ بۆ ١٢٠ موشەک لە پایتەختی سووریا گیراوە.

میدیاکانى نزیک لە حکومەتى سوریا ئاماژەیان بە ئەوە کرد، هێرەشەکانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان نزیکەى ٥٠ خولەکیان خایاندووە.

بەرپرسانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە ئامانجە پێکراوەکان سەربازی بوونە و ئۆپراسیۆنەکەش کۆتایی هاتووە.

ناردنی بۆچوون

8 + 8 =