ڕووسیا:

هێرش بۆ سەر سووریا بەبێ وڵام کۆتایی نایەت

ناسەی هەواڵ: 4270373 -
باڵوێزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی سەر سوریا بەبێ وڵام کۆتای نایەت.

باڵوێزی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانى سەر سوریا سووکایەتییە بە سەرۆکى ڕوسیا و هەموو بەرپرسیارێتییەک دەکەوێتە ئەستۆی واشنتۆن و لەندەن و پاریس.

لەلایەکی تریشەوە حکومەتی ڕووسیا لە وەڵامی هێرەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا ڕایگەیاند: هێرشەکان بۆ سەر سوریا لە کاتێکدایە کە دیمەشق هەلێکی دۆزییەوە بۆ داهاتوویەکی ئاشتیخواز.

 هاوکات کاتژمێرێک پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: هێرشی سەربازیمان بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی سوریا دەست پێکرد بە هاوکاری فەرەنسا و بەریتانیا.

ناردنی بۆچوون

5 + 1 =