جەلادی داعش لە ئادانای تورکیا قۆڵبەست کرا

رێئاد حاجی عوسمان لە جەلادانی بە ناوبانگی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە گەڵ ٦ ئەندامی دیکەی ئەو گرووپە تەکفیرییە لە ئادانای تورکیا قۆڵبەست کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پۆلیسی تورکیا لە ئادانا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا رێئاد حاجی عوسمان لە جەلادانی بە ناوبانگی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە گەڵ ئەندامی دیکەی ئەو گرووپە تەکفیرییە کە پاش گیرانەوەی ڕەقە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە، بەرەو تورکیا هەڵاتبوون، قۆڵبەست کرد.

رێئاد حاجی عوسمان پاش هەڵاتن لە ڕەقە و نیشتەجێ بوون لە ئادانا، بۆ شاردنەوەی شوناسی سەرەکیی خۆی خەریکی فرۆشتنی هێلکە بووە، کە دوای توێژینەوەی هێزەکانی هەواڵگریی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری تورکیا وەک جەلاد و سیخۆری داعش ناسراوە و قۆڵبەست کرا.

شایانی باسە. کوڕ و زاوای رێئاد حاجی عوسمان لە ئەنجامدەرانی هەڵمەتی خۆکوژانەی گرووپی داعش بوونە، کە لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکاندا بەشداریان کردووە.

News Code 18033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =