شارەزایەکی ئەمریکایی:

واشنتۆن یارمەتی ڕێککەوتن لە نێوان کورد و دیمەشق بدات

ناسەی هەواڵ: 4270152 -
شارەزایەکی ئەمریکایی لە سەر ئەم بڕوایە کە واشنتۆن دەبێت یارمەتی دەوڵەتی سووریا و کوردەکان بدات تاکوو پێکەوە ڕێکبکەون چونکوو هەردوولا پێویستیان بە یەکترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، جاشوا لاندیس، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: ئەمریکا دەبێت یارمەتی کوردی سووریا بدات تاکوو لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەون چون هەردوولا بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە؛ بەم کارە کوردەکان بە خۆبەڕێوەبەری دەگەن و سووریاش سەروەری خاکی خۆی دەپارێزێت.

ئەو زیادی کرد کە تورکیا هەم بۆ دیمەشق و هەم بۆ کوردی سووریا مەترسیە. دیمەشق و کوردی سووریا دەبێت پێکەوە لە سەروەت و سامانی سووریا سوود ببەن. هەردوولا بڕوایان بە توندڕەویی ئیسلامی نییە و هیچ لایەنێک بە تەنیایش ناتوانێت سووریا ئاوەدان بکاتەوە.

ئەم مامۆستای زانکۆی ئەمریکا ئاماژەی داوە: کوردی سووریا پێویستی کردنەاەی تڕانزیت و بە فرۆشتنی بەرهەمەکانی هەیە، هەروەها دیمەشقیش پێویستی بە ئاو و نەوت هەیە، بەڵام کۆنترۆڵی پەیوەندی نێوان پەیەدە و دەوڵەتی سووریا ئاسان نییە.

لاندیس لە کۆتایدا جەخت دەکات: ئەمریکا ناتوانێت تاکوو سەر لە سووریا بمێنێتەوە هەروەها دەوڵەتی کوردیش پێویستی بە سوپایەکی بەهێز و دەیان ملیار دۆلار تێچوو هەیە و ئەمەش دەست نادات چون دەیان ساڵ دەخایەنێت، بەڵام نزیک بوونەوەی کورد و دیمەشق دەتوانێت ڕێگەچارەیەکی باش بێت و ئەمریکاش ئابڕومەندانە لە سووریا بکشێتەوە.

ناردنی بۆچوون

3 + 5 =