ئەڵمانیا بەشداریی هێرش بۆ سەر سووریا ناکات

ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا جەختی کرد کە وڵاتەکەی بەشداری هیچ جۆرە هێرشێکی سەربازیی شیمانەیی بۆ سەر سووریا نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ئانجێلا مێرکێل ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) پاش دیدار لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لە بەرلین وێرای پێداگری لە سەر زەروورەتی لێکدانەوەی هەموو هەنگاوەکان هەمبەر بە سووریا، ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی بەشداری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی شیمانەیی لە دژی سووریا نابێت.

مێرکێل بەوەشەوە بە ئاماژە بە پاگەندەی هێرشی کیمیایی سوپای سووریا بۆ سەر شارۆچکەی دۆما لە هاوێری رۆژهەڵاتی شاری دیمەشق، بیری هێنایەوە کە ئەڵمانیا پاڵپشتی دەکات لە هەر جۆرە هەوڵێک لە پێناو بایکۆتی کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی.

ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا ئیدعایشی کرد کە دەوڵەتی سووریا چەکگەلی کیمیایی خۆی لە ناو نەبردووە، هەر بۆیە پێویستە هاوڕیزییەکی جیهانی هەمبەر بەو وڵاتە بگیردرێتە بەر و لەوبارەیە هەنگاوی گونجاو هەڵگیرێت.

News Code 18029

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =