نزم بوونەوەی ٤ لەسەدی بێکاری لە کوردستان

سەرۆکی ڕێکخراوی بەرێوەبەرایەتی و پلان رێژی کوردستان لە نزم بوونەوەی ٤ لەسەدی ڕێژەی بێکاری لە ساڵی ڕابردوو لە ئەو پارێزگایە هەواڵی دا و وتی: ساڵی ٩٦ زیاتر هەزار و ٦٠٠ ملیار تمەن بوودجە بۆ گەڵاڵە ئاوەدانییەکان تەرخان کرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەهرام نەسروڵڵا زادە شەوی چاوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پلان رێژی پارێزگا کە لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەتی ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو وتی: لە بەهاری ٩٥ دا رێژەی بێکاری پارێزگا سەدا ١٢ و لە بەهاری ٩٦ دا، ١٣.٧ لە سەد بووە و لە هاوینی ٩٥، سەدا ١٢ و لە اهوینی ٩٦یشدا ١١.٧ لە سەد بووە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: نزیک بە ٤ لەسەد رێژەی بێکاری لە پاییز و زستانی ساڵی ٩٦ لە چاو ٩٥ نزم بووەتەوە کە یەکێک لە هۆکارەکانی بەڕێوە بردنی گەڵاڵەکانی بەشی ئاوەدانی و تەرخان کردنی بوودجە بووە.

News Code 18026

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =