دۆخی سووریا نابێ لە کۆنترۆڵ دەربچێت

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نوێنەرایەتی لە ٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش لە گەیشتنی سووریا بە بەن بەست نیەرانیی خۆیی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شینهوا، ئانتۆنیۆ گۆترەش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ نوێنەرانی ٥ ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، لە گەیشتنی سووریا بە بن بەست نیگەرانیی دەربڕی و لە سەر چارەسەری کێشەکان بە بێ لە دەست دانی کۆنترۆڵی دۆخەکە، جەختی کرد.

شیاوی باسە قسەکانی ناوبراو کاردانەوەیەکە بە شکستی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ گەیشتن بە ئاکامێک سەبارەت بە هێرشی کیمیایی لە دوما کە ئەمریکا و هاودەستەکانی تێدەکۆشن بەرپرسایەتیی بخەنە ئەستۆی دەوڵەتی دیمەشق.

لە هەمانی کاتدا، واشنتۆن پاگەندەی کردووە کە تەواوی بژاردەکان لە بەردەست دایە و لە ئەگەری هێرشی سەربازی قسەی کردووە و هاوپەیمانەکانیشی بۆ شڵەژاندنی دۆخەکە هاوڕێیی دەکەن.

ئەمە لە حالێكدایە کە ڕووسیا سەبارەت بە هەر جۆرە هێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا، هۆشداریی داوە.

News Code 18025

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =