دۆزینەوەی چەکی دروست کراوی عەرەبستان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق

دۆزینەوەی چەکی دروست کراوی عەرەبستان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی و نەچوونە دەرەوەی ٤٠٠٠ تیرۆریستی جەیشوئیسلام لە دوما لە گرنگترین هەواڵە ئەمنییەکانی سووریان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە،  سوپای سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی چەک و تەقەمەنی سعوودی دۆزیوەتەوە.

تیرۆریستەکان لە ئەو چەک و تەقەمەنیانە دژی سوپای سووریا کەڵکیان وەرگرتووە.

لە لایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی سووری بە سپۆتینکی ڕاگەیاند کە هێشتا 4000 تیرۆریستی جەیشوئیسلام و بنەماڵەکانیان لە شەقامەکانی دوما چاوەڕوانی پاشن کە بیانگوازێتەوە بۆ جەرابلۆس.

ئەو سەرچاوە بەیانی کرد: هۆکاری دواکەوتنی گواستنەوەی ئەو چەکدارانە نەبوونی پاس بووە سەربازانی سەر بە قەڵغانی فڕات لە نزیکی شاری باب ڕایانیانگرتووە و ئیزنی چوونیان پێ نادەن.

News Code 18024

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =