ئەنجومەنی ئەورووپا گەمارۆکان لە دژی ئێڕانی ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە

ئەنجومەنی ئەورووپا گەمارۆکان کە بە پاگەندەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بە سەر ٨٢ کەس و ڕێکخراوی ئێرانی سەپاوە، بۆ ماوەی یەکساڵی دیکە درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی ئەورووپا لەمڕۆوە (١٢ی ئایپڕێڵی ٢٠١٨) گەمارۆکانی کە بە بیانووی گوماناویی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە دژی ئێران داسەپابوو، بۆ ماوەی یەکساڵی دیکە درێژ کردەوە.

ئەو گەمارۆیانە بریتین لە قەدەغەی سەفەر و داخستنی دارایی ٨٢ کەسایەتی ئاسایی و یەک کەسی بەرپرسی ئێرانی.

جگە لەوە، قەدەغەی گواستنەوەی جیهازاتێک کە ئیدعا دەکرێت مومکینە لەوانە بۆ سەرکوت و بایکۆتی ناوخۆیی یان  پێوشوێن گرتنی ئامێرگەلی پەیوەندی بەهرەیان لێ وەربگیردرێت، تا بەرواری ١٣ی ئایپڕێڵی ٢٠١٩ درێژ کرایەوە.

شایانی باسە کە گەمارۆ دژە ئێرانییەکانی ئەورووپا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١١ی زایینی لە لایەن ئەنجومەنی ئەورووپاوە دەرکرا.

News Code 18023

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =