پارێزگاری کوردستان سەردانی هونەرمەند فه‌ردین سادق ئه‌یوبی کرد

پارێزگاری کوردستان به‌ هاوڕێی به‌رپرسی ته‌له‌فیزیۆنی کوردستان دیداریان له‌گه‌ڵ فه‌ردین سادق ئه‌یوبی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد له‌ سنه‌ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فه‌ردین سادق ئه‌یوبی نیگارکێشی ناسراوی کورد له‌ ساڵی ۱۳۴۱ له‌ سنه‌ له‌ دایک بووه‌ و ماسته‌ری نیگارکێشی له‌ زانکۆی هونه‌ری تاران هه‌یه‌ و ماوه‌ی ۲۷ ساڵه‌ وانه‌ی هونه‌ری له‌ ناوه‌نده‌ هونه‌رییه‌کانی ئێران ده‌ڵێته‌وه‌.

سادق ئه‌یوبی له‌ چه‌ندین پێشانگای جیهان و ناخۆی به‌شداری کردووه‌ و به‌ ده‌یان جار خه‌ڵات کراوه‌.

تاکوو ئێسته‌ ۵ به‌رهه‌می فه‌ردین سادق ئه‌یوبی له‌ مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری سه‌رده‌می تاران، ۲ به‌رهه‌می له‌ مۆزه‌خانه‌ی ئیمام عه‌لی تاران، ۱۴ به‌رهه‌می له‌ مۆزه‌خانه‌ی شه‌ڕ به‌ ناوه‌ڕۆکی ئه‌نفاڵ و کیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه‌، ۱۲ به‌رهه‌می له‌ هه‌وڵێر و ۸ به‌رهه‌می له‌ سلێمانی تۆمار کراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ که‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌ی کورد له‌ ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ ته‌ندروستی باشی نییه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ چی دیکه‌ توانی کاری هونه‌ری نه‌مێنێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ به‌همه‌ن و مورادنیا، پارێزگای کوردستان به‌ هاوڕێی به‌رپرسی ته‌له‌فزیۆنی کوردستان سه‌ردنای ماڵی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان له‌ سنه‌ کرد.

مورادنیا له‌م دیداره‌ وتی: گومانی تێدا نییه‌ که‌ هونه‌رمه‌ندان سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌ن، پشتیوانی به‌رپرسان له‌ چینی هونه‌رمه‌ندان ده‌توانێت کاریگه‌ری زۆر باش و ئه‌رێنی له‌ نێو کۆمه‌ڵگادا بێت.

News Code 18022

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =