خوازیاری هاوکاریی ئێران و عێراق لە شەڕی دژ بە پەکەکەین

نووره‌دین جانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌ لێدوانێکدا داوای له‌ ئێران و عێراق کرد کە له‌ ئوپه‌راسیۆنی دژ به‌ PKK له‌ باکووری عێراق هاوکاریی ئەنقەرە بکه‌ن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە رۆژنامەی ستار، نووره‌دین جانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمە هەر جێیەک تیرۆری لێ بێت، ده‌یکه‌ینه‌ ئامانج. بەردەوام جەتمان لەوە کردۆتەوە و ئەو تیرۆریستانەی کە سەروەریی تورکیا دەبەزێنن، لە ناویان دەبین. ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تیرۆریستان لە مەنبەج و رۆژئاوای فورات وەدەر دەنێت و ئێمەش لەوبارەوە هەوڵی خۆمان دەدەین.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە تەواو بژێرەکان لە سەر میزن، ڕاشیگەیاند: ئێمه‌ وه‌کوو هه‌میشه‌ حه‌ز ده‌که‌ین کێشه‌کان به‌ دیالۆگ چاره‌ بکرێن و تا دوا ده‌رفه‌تیش ئه‌و بژارده‌یه‌ تاقی ده‌که‌ینه‌وه‌. هه‌موو تواناشمان به‌کار ده‌هێنین به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌شتینه‌ ئه‌نجام ئه‌وا بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌کڕیزیی وڵات و سنووره‌کانمان هه‌موو کارێک ده‌که‌ین. گەورەترین ئامانج و ئەرکی دەوڵەتان و حکوومەتەکانی دیکەش هەمان شتە. ئەم پرسە شەنگال و قەندیلیش دەگرێتەوە.

وه‌زیری به‌رگریی تورکیا باسی لە پرسی شەنگال-یش کرد و وتیشی: له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی ناوەندیی عێراقه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک لێدوانمان سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی پەکەکە له‌ شه‌نگال بیست، به‌ڵام پێویسته‌ ئێمه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ چاو ببینین چونکه‌ پێشتریش باسی کشانه‌وه‌ی ئەو هێزانە کرابوو و به‌ کردەوە هیچ کشانه‌وه‌یەکمان نه‌بینی و به‌ ناو نیشانی جۆربه‌جۆره‌وه‌ خۆیان شاردۆته‌وه‌. کەواتە لەوبارەیە بە زەندەی پێویست زانیاریمان لە بەر دەستدایە.

جانیکلی ئاماژەی بەوەش دا: بەردەوام لە عێراقدا ئاورمان لە رێگەگەلی سیاسی داوەتەوە و خوازیاری ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە گەڵ عێراق و ئێران لە دژی پەکەکەین. ئەگەر ئەو داواکارییە سەر نەگرێت، خۆمان چارەنووسی خۆمان دیاری دەکەین.

News Code 18021

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =