بە هەر دەستکەوتێکی میحوەری بەرخۆدان هاواری ڕۆژاواییەکانی بەرز دەبێتەوە

سەرۆک کۆماری سووریا لە دیداری ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: بە هەر دەستکەوتێکی میحوەری بەرخۆدان هاواری ڕۆژاواییەکانی بەرز دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، کە سەردانی دیمەشقی کردووە کەمیک پێش ئێستا لەگەڵ بەشار ئەسەد دیداری کرد.

بەشار ئەسەد لە ڕەوتی ئەم دیدارەدا بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سووریا، جەختی کرد:هەر جۆرە جووڵەیەکی رۆژاواییەکان لە سووریا ئەنجامێکی جگە لە ئاژاوەی زیاتر لە ناوچە بە دواوە نابێت.

 ئەسەد وتی: هێرشی ئەمریکا و ڕۆژاوا لە ئەنجامدا تەنیا ئاشتی وئاسایشی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسیەوە.وتیشی: هەڕەشەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوا بۆ هێرش کردنە سەر سووریالە سەر بنەمای درۆیە کە خۆیان و مزوورە تەکفیرییەکانیان هۆکاری ئەوەن.

News Code 18020

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =