کۆبوونەوەی بەپەلەی بەرپرسانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی

به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر سووریا، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاساییان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر سووریا، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاساییان سه‌باره‌ت به‌ سنووره‌کانی سووریا به‌ڕێوه‌ برد.

ڕۆژی پێشوو دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ بیانۆی هێرشی کیمیایی بۆ سه‌ر خاکی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ مووشه‌که‌ نوێ و زیره‌که‌کان بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر سووریا سوود ده‌بات.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی سه‌ردییه‌کان هۆشداری به‌ دۆناڵد ترامپ دا سه‌باره‌ت به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر سووریا.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: بۆچوونه‌کانی ترامپ له‌م ڕۆژانه‌ سه‌باره‌ت به‌ سووریا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ و شه‌ڕێکی گه‌وره‌ به‌ره‌و ناوچه‌که‌ ڕه‌وانه‌ ده‌کات.

News Code 18019

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =