له‌ سووریا چاوه‌ڕوانی ئه‌مریکا ده‌که‌ین!

شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی جه‌ختی کرد: ئێمه‌ به‌ سێ گۆشه‌ی شه‌ڕ (ئه‌مریکا، بریتانیا و ئیسڕائیل) ده‌ڵێین له‌ سووریا چاوه‌ڕوانی ئێوه‌ ده‌که‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی نۆجه‌نا، دوای کاردانه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ توونده‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ سووریا، سه‌رۆکی گرووپی نۆجه‌با ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌.

شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی له‌م په‌یامه‌دا نووستی: شکستی تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا و عێراق بووه‌ته‌ هۆی ئابڕوو چوونی ئه‌مریکا، ئێسته‌ ده‌یه‌وێت داعش له‌ نزیک ئه‌بو که‌ماڵ و بیاوانی حۆران بمێنێته‌وه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا ترامپی به‌ که‌سێکی ئه‌حمه‌ق و شه‌ڕخواز وه‌سف کرد که‌ هه‌وڵ ده‌دات پیلانی شکستی تیرۆریسته‌کان به‌ شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌ سووریا پڕ بکاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: ئه‌م سیاسه‌ته‌ داگیرکارییه‌ ئێمه‌ ناچار ده‌کات به‌ شانازییه‌وه‌ ڕایبگه‌یه‌نین که‌ سێ گۆشه‌ی شه‌ڕ (ئه‌مریکا، بریتانیا و ئیسڕائیل) ده‌خینه‌ خشته‌ی تیرۆریسته‌کان و له‌ سووریا چاوه‌ڕوانی ئێوه‌ ده‌که‌ین. ئێمه‌ شه‌ڕی ئێوه‌ ده‌که‌ین و سه‌ریش ده‌که‌وین؛ هه‌ر به‌و جۆره‌ی به‌ سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعش و نوسره‌دا زاڵ بووین.

که‌عبی له‌ کۆتایی په‌یامه‌مه‌که‌ی خۆی ئاماژه‌ی داوه‌: ڕێگه‌ ناده‌ین پیلانی شه‌یتانی ئێوه‌ وڵاته‌کانمان له‌ناو ببات یان پیرۆزه‌کانی ئێمه‌ بکاته‌ ئامانج، خوای گه‌وره‌ پشتیوانی ئێمه‌یه‌.

News Code 18018

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =