براوه‌کانی ۹مین خولی فستیڤاڵی ئه‌ده‌بی سووره‌ ناسێندران

له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا و هاوکات له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ی هونه‌ری شۆڕش، براوه‌کانی ۹مین خولی فستیڤاڵی ئه‌ده‌بی سوورە له‌ دوو به‌شی کوردی و فارسی ناسێندران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێواره‌ دوێنێ ڕێوڕه‌سمی کۆتایی ۹مین خولی فستیڤاڵی ئه‌ده‌بی سووره‌ له‌ سینه‌ما به‌همه‌نی سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر هونه‌رمه‌ند و به‌رپرسی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو براوه‌کانی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌ خەڵات کران.

له‌ به‌شی شێعری کوردی فه‌وزییه‌ میره‌کی له‌ سنه‌ و دیاکۆ بادکان له‌ مه‌ریوان بوونه‌ یه‌که‌م و دووهه‌م و سه‌میرا سه‌لاحی له‌ سنه و ئۆمێد زاهری له‌ ئیلام به‌ هاوبه‌ش بوونه‌ سێهه‌م.

له‌ به‌شی شێعری فارسی به‌نه‌فشه‌ بازوه‌ند بووه‌ یه‌که‌م و مێدیا حسه‌نی و نیلوفه‌ر مەلایی بوونه‌ دووهه‌م و سێهه‌م.

هەروەها سۆما ڕه‌حمانی بووه‌ براوه‌ی به‌شی تایبه‌تی شێعری فستیڤاڵه‌که‌.

له‌ به‌شی چیرۆکی کوردیش خاتره‌ محه‌مه‌دی له‌ سنه‌ بووه‌ یه‌که‌م، ناهید نه‌قشبه‌ندی له‌ سنه‌ بووه‌ دووهه‌م و سه‌باح سوڵتانی له‌ قوروه‌ بووه‌ سێهه‌م.

له‌ به‌شی تایبه‌تی چیرۆکی فارسیش ئه‌یوب ڕه‌زایی له‌ دیوانده‌ره‌ و سه‌رحه‌ر موسته‌فایی خه‌ڵاتی باشتیرین چیرۆکیان پێشکه‌ش کرا.

شایانی باسه‌ که‌ داوه‌ره‌کانی به‌شی شێعر کامبیز که‌ریمی، بێهزاد کەرەموڵاهی و نه‌سرین عه‌لی ئه‌کبه‌ری بوون و عه‌تا نه‌هایی، ڕه‌زا میری و ڕه‌زا که‌لهوڕ داوه‌ری به‌شی چیرۆکیان له‌ ئه‌ستۆ بووە.

شایانی باسه‌ که‌ زیاتر له‌ ۲۶۰ به‌رهه‌م له‌ ۹مین خولی فستیڤاڵی ئه‌ده‌بی سوره‌ به‌ ده‌ستی ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌ گه‌یشتبوو.

فستیڤاڵی ئەم ساڵی سوورە تایبەت بوو بە یادی مامۆستا گوڵشەنی کوردستانی.

News Code 18014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =