نێچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی دەچنە بەغدا

راوێژكاری راگەیاندنی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی بەسەرۆكایەتی شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەمیر هەورامی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە شاندێکی هەرێمی کوردستان بەم نزیكانە سەردانی بەغدا دەكەن، كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكایەتی شاندەكە دەكەن.

راوێژكارەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەرچەندە كاتی سەردانەكەی رانەگەیاند، بەڵام جەختیكردەوە، بەم نزیكانە سەردانەكە ئەنجامدەدەن.

ئەوەشی وتووە کە سەردانەكە بۆ پرسی چارەسەركردنی ئەو كێشانەیە، كە تائێستا لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم‌و عێراق ماون.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند ساڵێكە كێشە لەنێوان هەردوولا هەیە و بەم دوایانەش هەوڵەكان چڕكراونەتەوە، بۆ ئەوەی چارەسەربكرێن‌و هەوڵەكانیش بەردەوامی هەیە، كە كێشەكان لەسەر پرسی نەوت‌و بودجەی هەرێمە.

News Code 18013

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =