ئه‌ردۆغان و ترامپ سه‌باره‌ت به‌ سووریا پێکه‌وه‌ گفتوگۆیان کرد

سه‌رۆک کۆماره‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکارییه‌کانی سووریا پێکه‌وه‌ گفتوگۆیان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونی پێکه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سووریا گفتوگۆیان کرد.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان زیادیان کرد که‌ سه‌رۆکه‌کانی هه‌ر دوو وڵات سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ کیمیاییه‌که‌ی شاری دۆما له‌ سووریا پێکه‌وه‌ گفتوگۆیان کرد.

ئه‌مه‌ 3مین جاره‌ که‌ له‌ میانه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا ترامپ و ئه‌ردۆغان پێکه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ن.

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی تلگراف ئاماژه‌ی که‌ ترزا مه‌ی، سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا به‌ مه‌به‌ستی هێرش بۆ سه‌ر سووریا فه‌رمانی ناردنی ژێرده‌ریاییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی بۆ سووریا ڕاگه‌یاند.

هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاماده‌ بوونانه‌، دوێنێ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، دۆناڵد ترامپ له‌ میانه‌ی تویتێک ڕوو له‌ پووتین ڕایگه‌یاند: ڕووسیا ئاماده‌ی مووشه‌که‌ باش و نوێ و زیره‌که‌کانی ئه‌مریکا به‌، مووشه‌که‌کانی ئێمه‌ به‌ڕێگه‌وه‌ن.

هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نساش ئاماده‌یی خۆیی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ به‌شداری هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر سووریا ده‌کات، فیگارۆ هه‌واڵی داوه‌ که‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌م ‌هێرشو له‌ خودی خاکی فه‌ڕه‌نساوه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

News Code 18012

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =