غەوتەی رۆژهەڵاتی بە تەواوەتی لە لایەن سووریاوە کۆنتڕۆڵ کرا

سەرچاوەگەلی ڕووسی لە هەڵکرانی ئاڵای سووریا لە شاری دۆما و کۆنتڕۆڵی تەواوی غەوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، یۆری یۆتۆشێنکۆ فەرماندەی ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا، وتی: هێزەکانی سووریا شاری دۆما کە پێشتر لە بندەستی گرووپی جەیشولئیسلامدا بوو، بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرد.

وتیشی: ئەمڕۆ ڕووداوێکی گرینگ لە مێژووی سووریادا ڕووی دا و ئەویش هەڵکرانی ئاڵای سووریا لە شاری دۆمایە کە نیشان  دەدا دەوڵەتی سووریا بە تەواوەتی بە سەر ئەو شارە و غەوتەی رۆژهەڵاتیدا زاڵ بووە.

یۆتۆشێنکۆ ئاماژەی بەوەش دا: یەکینەگەلێک لە پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا بۆ جێگرکردنی یاسا و ڕێسا لە شاری دۆما، دەچنە ئەو شارە و پاشان ئیدارەی شار ڕادەستی دەوڵەتی سووریا دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە ڤیلادیمیر بوزنیخیر جێگری سەرۆکی ئیدارەی ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی هێزی چەکداریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە دانیشتووانی غەوتەی رۆژهەڵاتی لە یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانەی زەرووریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یان ناوەندیی ئاشتیی ڕووسیا بەهرەمەند دەبن.

هەروەها سەرچاوەگەلی ڕووسی ڕایانگەیاند کە تیرۆریستانی جەیشولئیسلام لە کاتی چوونەدەر لەو شارە زیاتر لە ٤٠٠ جۆرە چەکیان ڕادەستی هێزەکانی دەوڵەتی سووریا کردووە.

News Code 18011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =