تورکیا ڕێگری دەکات ئاوارەکان بچنەوە عەفرین

کۆمەڵەیەکی سوریا بۆ مافی مرۆڤ ڕایدەگەێنێت: "سەربازانی سوپای و تورکیا و چەکدارەکانی ڕێگری لە ئاوارەکانی عەفرین دەکەن بچنەوە عەفرین و هەروەها هاووڵاتیە دەرکراوەکانی غوتە جێبەجێ دەکات".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: "دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگە دەگرن لەوە خەڵکی عەفرین بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام لە هەمان کاتدا زیاتر لە ۱۵۰ خێزانی ئاوارەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە ماڵەکانی عەفرین نیشتەجێ کردووە."

کۆمەڵەکە کە پەیوەندی بە تۆڕێکی گەورەی چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە، لە ڕاپـۆرتێکیدا لەسەر ماڵپەڕەکەی ئەمەی بڵاوکردووەتەوە  و ئاماژەی بەوەداوە "هێزەکانی تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە ئەنقەرە لە دەروازەی کیمار ڕێگەیان لە سەدان خێزانی عەفرین گرتووە بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان و هاوکات لە چەند سەرچاوەیەکی بڕواپـێکراو زانیاریان پـێگەیشتووە دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە ۱۵۰ خێزانی ئاوارەی غوتەی ڕۆژهەڵاتیان بەرەو عەفرین بردووە و لە نێو ماڵی خەڵکە ئاوارەکەی عەفرین نیشتەجێـیان کردوون".

بەپـێی سەرچاوەکان "ئەو خێزانانەی لە غوتەوە بەرەو عەفرین براون سەر بە گروپی ئیسلامی فەیلەق ئەلڕەحمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریان کە لە مانگی سێدا لە ناوچەکەیان دەرکران و گەیشتنە باکوری سوریا".

ئەو ڕێکخراوە باسی لەوەشکرداوە "زۆرێک لە خەڵکی ئاوارەی غوتەی ڕۆژهەڵات ڕەتیانکردووەتەوە گوێڕایەڵی دەسەڵاتدارانی تورکیا ببن و بچنە ناو ماڵەکانی عەفرینەوە، بەو پـێـیەی بە پـرۆسەیەکی ڕێکخراو بۆ گۆڕینی دیموگرافی دایدەنێن."

هاوکات  کۆمەڵەکە باس لە ڕەوشی خراپی ئاوارەکانی خەڵکی عەفرین دەکات و وتویەتی "ژمارەیان بە سەدان هەزار کەسە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەوشیان بەرەو خراپـتر دەچێت و جیهان لە ئاستیاندا چاوی داخستووە و ڕێکخراوە فریاگوزاریـیەکانیش پشتیان لێکردوون و ئێستا لە دەشتێکدا شەو ڕۆژ بەسەردەبن کە لێوەی بە چاوی خۆیان گوندەکانیان دەبینن و ڕێگەیان پـێنادەن بگەڕێنەوە".

ڕاپـۆرتەکە ئاماژە بۆ سەدان خێزانی ئاوارەی خەڵکی عەفرین دەکات کە زیاتر لە ۵ ڕۆژە لە نزیک دەروازەی کیمار کۆبوونەتەوە تاوەکو ڕێگەیان پـێبدرێت بچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.  

News Code 18008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =