سه‌رۆک وه‌زیرانی دووباره‌ی عه‌بادی دوور نییه‌

یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی حزبی ده‌عوه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی دووباره‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، جاسم به‌یاتی، یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی حزبی ده‌عوه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی دووباره‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: عه‌بادی به‌ هۆی ئه‌و پشتیوانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی هه‌یه‌تی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.

به‌یاتی زیادی کرد: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که‌ که‌سێکی بێ لایه‌ن و ناحزبی ببێته‌ سه‌رۆک وه‌زیران زۆر که‌مه‌ چون هه‌موو فڕاکسۆنه‌کان له‌ دوای پشک وه‌رگرتن له‌ حکومه‌تن.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق شانسی زیاتری هه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا بتوانێت پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دووباره‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ چون هه‌م پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری زۆر باشی هه‌یه‌، هه‌م کۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی پشتیوانی لێ ده‌که‌ن. 

ئه‌و زیادی کرد: دروست بوونی خێرای کابینه‌ی داهاتوو به‌ هۆی جیاوازی فراکسیۆنه‌کانی عێراقه‌وه‌ ئه‌گه‌ری زۆر که‌مه‌ و ماوه‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت.

News Code 18004

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =