سیناریۆکانی هێرشی ئەمریکا بۆ سووریا/ بۆچی پرسی چەکی کیمیایی دێتە پێشەوە

سەرۆکی ناوەندی ناوچەیی و خوێندنەوە سیاسییەکانی زانکۆی لەبنان بە ئاماژە بە ئەوەی کە بۆچی پرسی چەکی کیمیایی لە سووریا لە سەر سیناریۆی ئەگەری هێرشی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دیمەشق قسەی کرد.

 ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – سومەیە خومارباقی: هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی تی ٤ لە سووریا و کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی لە دوما لە ڕووداوە گرنگەکانی ئەو ڕۆژانەی جیهان دێتە ئەژمار. هەر کات کە سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی سەرکەوتنێکی گەورە وەدەست دێنن هێرشی مێدیایی و سیناریۆکان دژی دیمەشق و هاوپەیمانەکانی زیاد دەبێتەوە و نوێترین ڕووداوەکانی پێوەندیدار بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی لە دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشقە و بە ئەو سیناریۆگەلە ڕۆژاواییەکان خۆیان ئامادەی هێرش بۆ سەر سووریا دەکەن بە ئەو هیواوە کە شكستی تیرۆریستەکانی هاودەستی خۆیان دوا بخەن. هەر بەم بۆنەوە وتووێژێکمان لە گەڵ تەلال عەتریسی سەرۆکی ناوەندی ناوچەیی و خوێندنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی لوبنان ئەنجام داوە کەشرۆڤەی ئەو وتووێژە لە خوارەوە هاتووە:

هێرشی ئەم دواییانەی زایۆنییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی تی ٤ چۆن لێک دەدەنەوە؟

من پێم وایە کە ئیسرائیل لە کەشی نێودەوڵەتی کە ئێستا دژی سووریا و بە هێنانە ئاراوەی پاگەندەی خۆی لە سەر کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی لە ئەو وڵاتە دروست بووە و  هەروەها لە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دیمەشق کەڵکی وەرگرت و هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی تی ٤.

ئامانجی تێلاڤیڤ لە ئەو هێرشە لە هەنگاوی یەکەمدا تۆڵە سەندنەوە لە سووریا بۆ لەناو بردنی شەڕکەری ئێف ١٤ ی زایۆنییەکان لە لایەن سوپای سووریاوە بوو. لە لایەکی ترەوە تێلاڤیڤ دەیویست ڕاوێژکارانی ئێرانی و ئەفسەرانی سووری ئامادە لە بنکەی سەربازی تی ٤ بکاتە ئامانج کەواتە لە ئەو دەرفەتە کەڵکی وەرگرت. زایۆنییەکان هەروەها بە هێرش بۆ سەر بنکوی تی ٤ ئەو پەیامەیان بڵاو کردەوە کە هەرگیز بوونی ئێران و بوونی بەرخۆدان لە ئەو ناوچە لە سووریا قبووڵ ناکەن.

هێنانە ئاراوەی پاگەندەگەلێک وەکوو بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە دوما بە چ ئامانج و هۆکارێکەوە ڕوو دەدات؟

بە چاو خشاندنێک بە گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ماوەی چەند ساڵی دواییدا تێدەگەین کە هەر جار گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان لە ناوچە ستراتیزییکانی سووریا وەکوو حەڵەب، غوتەی ڕۆژهەڵاتی و ناوچە گرنگەکانی تر تووشی شکسیت دەبن، پرسی چەکی کیمیایی لە لایەن وڵاتە ڕۆژاواییەکانەوە دێتە پیشەوە تا دەستێوەردانی دەرەکی لە سووریا یا شکستی گرووپە چەکدارەکان لە ئەو وڵاتە پاسا بدرێت و هەروەها وڵاتانی ڕۆژاوایی ڕاستییەکانی سووریا بە هەڕەشە و دەستێوەردانەکانی خۆیان دەخەنە ژێر کاریگەرییەوە.

ڕۆژاواییەکان ئێستا بە هێنانە ئاراوەی پرسی چەکی لە دوما دەیەوێت ئۆپتراسیۆنی چوونە دەرەوەی گرووپە چەکدارەکان لە غوتەی رۆژهەڵاتی لە گەڵ کێشە ڕووبەروو بکاتەوە، بە واتایەکی تر وڵاتانی ڕۆژاوایی نایانەوێت پرسی غوتەی ڕۆژهەڵاتی کۆتایی پێ بێت هەر ئەو جۆرەی کە پێش لە ئەوە خوازیاری کۆتایی هێنان بە پرسی حەڵەب نەبوون. کەواتە پرسی پاگەندەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە هەروا دێتە ئاراوە تا دۆسیەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی نەبەسترێت.

هەڕەشەکانی ئەمریکا دژی سووریا چۆن لێک دەدەنەوە؟ ئایا واشنتۆن دەست دەبات بۆ بژاردەی سەربازی دژی دیمەشق؟

بەڵێ ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا لە ماوەی ٣ ڕۆژی داهاتوودا هەیە و ئەگەر لە ئەو ماوەدا کاردانەویەک لە لایەن ئەمریکاوە ڕوو نەدات واتا هێرشەکە ئەمجام نادرێت. لە ئەو پێوەندیەدا ٢ سیناریۆ لە ئارادایە. سیناریۆی یەکەم کە ئەگەری زیاتری هەیە ڕوو بدات، شەڕەکەرەکانی ئەمریکا یا شەڕەکرەکانی ئەمریکی – ئینگلیزی هەر وەکوو ئیسرائیل هێرشێکی بچووک ئەنجام بدەن و بۆ نموونە یەک یا چەند فڕۆکەخانە لە سووریا بکەنە ئامانج و پاگەندە بکرێت ئەو هێرشە لە کاردانەوە بە هێرشی کیمیایی ئەم دواییانە لە سووریا ئەنجام دراوە.

سیناریۆی دووهەم کە زیانیاریگەلێک لەو بارەوە بڵاو بووەتەوە ئەوەیە کە ئەگەری هەیە هێرشێکی بەربڵاو لەلایەن ئەمریکاوە ڕوو بدات بە شێوەیەک کە تەواوی فڕۆکەخانە و ناوەندەکانی سەربازی، وزەخانە و ناوەندەکانی تر لە سووریا بەردمان بکرێت. ئەو سینارۆیە مەترسیدارە چونکوو کاردانەوەی رووسیا، سووریا و زیاتر لە ئەوانەی بە دواوە دەبێت و شەرێکی گەورە لە ناوچەکە روو دەدات. بە پێی ئەو شرۆڤانە، ئەگەری ڕوودانی سیناریۆی دووگەر زۆر کەمە بەڵام ئەگەر لە سەر سیناریۆی یەکەمیش زووم بکەین ئەگەری هەیە ئاوەها سیناریۆیەک بە تایبەت پاش هەڵویستی ئاشکرای فەڕەنسا کردەوەیی نەبێتەوە، هەڵویستێک کە دەوترێت کاردانەوەی رۆژاوا هاو هەنگاو و هاو ئاست دەبێت لە گەڵ ئەوەی کە پێی دەوترێت بەکارهێنانی چەکی کیمیایی واتا ئەو شوێن و بنکانەی کە پاگەندە دەکرێت بوردمانی کیمیایی لەوێ ڕووی داوە، کەواتە ئەگەری هێرش بۆ سەر سووریا بەڵام لە جۆری  کەم و سنوورداری بوونی هەیە، هێرشێک کە نابێتە هۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

News Code 18003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =