هێزی پێشمەرگە هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان

وتەبێژی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە سەر توانایی هێزەکانی فیدراڵ بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل جەختی کرد و ڕایگەیاند : هێزی پێشمەرگە هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەحیا ڕەسووڵ لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی بە وتنی ئەوەی کە هێزەکانی دەوڵەتی فیدراڵ پێکهاتوو لە سوپا، پۆلیس، یەکینەکانی دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی ئێستا لە ناوچە جێ ناکۆکەکان بوونیان هەیە، زیادی کرد: ڕاپۆرتەکان لە سەر گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان ڕاست نییە.

ڕەسووڵ بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هێزە عێراقییەکان توانی پاراستنی گیانی لایەنە جیاوازەکانی هەیە لە ناوچە جێ ناکۆکەکان، زیادی کرد: هێزی پێشمەرگە هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان.

News Code 18002

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =