داعش هەڕەشە له پووتین دەکات

گرووپی تیرۆریستی داعش بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک هەڕەشە دەکاتە سەر سەرۆک کۆماری ڕووسیا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیپێندنت، داعش لە نوێترین پەیامی دا هەڕەشەی کردە سەر پووتین کە بە کردنە ئامانجی یارییەکانی مۆندیالی جیهانی تۆپی پێی ئەمساڵی ئەو وڵاتە ، تۆڵەی خوێنی موسڵمانان دەکاتەوە.

بە پێی وێنەیەک کە لە ئەو پێوەندییەدا بڵاو کراوەتەوە، داعش دەیەوێت ئۆپراسیۆنی بۆمب دانەری لە دەوروبەری یاریگەکان ئەنجام بدات

ئەمە لە کاتێکدایە کە داعش پێشتریش بە بڵاو کردنەوەی وێنە گەلێک هەڕەشەی کردبووە سەر ئەستێرەکانی تۆپی پێ جیهان کە لە مۆندیالی جیهانی ڕووسیا هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.

News Code 18001

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =