ڕووسیا دەبێ ئامادەی مووشەکە نوێ و زیرەکەکانمان بێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توویتەریدا بە هاوتا ڕووسەکوی خۆیی ڕاگەیاند: ڕووسیا ئامادە بە کە مووشەکە نوێ و زیرەکەکانی ئێمە خەریکە دەگات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکی توویتەریدا پووتین هاوتا ڕووسیاییەکەی خۆی بۆ شەڕ بانگهێشت کرد. سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئەو پەیامەدا هێناویە: ڕووسیا وادەی داوە تا هەر مووشەکێک کە بەرەو سووریا دەهاوێژرێت تێک بشکێنێت.

شیاوی باسە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی شەممە هۆشداریی دابوو کە گرووپە تیرۆریستییەکانی جەیشوئیسلام و سوپای ئازاد دەیانەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە گازی کیمیاوی هێرش بکەنە سەر شاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق.

News Code 18000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =