۷۰ هه‌زار خوێندکار له‌ زیندانه‌کانی تورکیا دان

هاوسەرۆکی پارتی دیموکڕاتیکی گه‌لانی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ له‌مڕۆدا زیاتر له‌ ۷۰ هه‌زار خوێندکار له‌ زیندانه‌کانی تورکیا دان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ جمهوریه‌ت، سزایی ته‌ملی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکڕاتیکی گه‌لانی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ له‌مڕۆدا زیاتر له‌ ۷۰ هه‌زار خوێندکار له‌ زیندانه‌کانی تورکیا دان.

ئه‌و زیادی کرد: زیندانه‌کانی تورکیا بوونه‌ته‌ زیندانه‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌. کاتێک ئاکه‌په‌ هاته‌ سه‌ر کار له‌ هه‌موو تورکیا ۵۵ هه‌زار زیندانیمان هه‌بوو. ئه‌مڕۆ ۲۳۰ هه‌زار زیندانی له‌ تورکیادا هه‌یه‌.

سزایی ته‌ملی جه‌ختی کرد: له‌ ۱۶ ساڵ حوکمی ئاکه‌په‌ ته‌نیا ڕێژه‌ی زیندانییه‌کان زیادی کردووه‌. که‌سانێکیش که‌ دادگا له‌ دوایانه‌ و ئازادی مه‌رجداریان هه‌یه‌ زیاتر له‌ ۴۹۰ هه‌زار که‌سه‌ یان به‌رده‌وام واژۆ ده‌ده‌ن یان له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه‌ کراون. وه‌زیرانی تورکیا دروست کردنی ۳۸ زیندانی دیکه‌ به‌ ده‌ستکه‌وت بۆ خۆیان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

وتیشی: خوێندکارانی زانکۆی بۆغازیچی به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئاشتی قسه‌ ده‌که‌ن زیندانی کراون. ڕێژه‌ خوێندکاره‌ زیندانی کراوه‌کانی تورکیا له‌مڕۆدا له‌ ڕێژه‌ی دانیشتوانی بڕێک له‌ شاره‌کانی تورکیا زیاتره‌. بڕێک خوێندکار به‌ ۱۲ بۆ ۱۶ ساڵ زیندانی سزا دراوه‌ و ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌رنجامی ۱۶ ساڵ حوکمی و گوشاری سیاسه‌ته‌ سه‌ربازییه‌کانی حزبی داد و گه‌شه‌یه‌ له‌ تورکیا.

News Code 17998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =