تورکیا چاوی بڕیوەتە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دەڵێت کوردەکانی سووریا لە شەڕی داعش یارمەتیی ئەمریکایان دا، بەڵام تورکەکان دەیانەوێ ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان داگیر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مادلین ئالبرایت وەزیری پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێک سەبارەت بە سیاسەتی دەرەکیی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە پرۆگرامی ڤیوو لە کەناڵی BBC، وێرای ئاڵۆز وەسف کردنی دۆخی سووریا لە رۆژهەڵاتی ناڤین، جەختی کرد: ئەوی لە سووریا ڕوو دەدات شەڕی بە وەکالەتە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کوردەکانی سووریاش بەشێکن لە شەڕی بە وەکالەت، ڕایگەیاند: بەشێک لە کێشەی ئێستای سووریا ئەوەیە کە تورکەکان خۆشیان لە کوردەکان نایەت و چاویان بڕیوەتە ناوچە کوردنشینەکان و دەیانەوێ ناوچەگەلێک کۆنتڕۆڵ بکەن کە تێیدا کوردەکان یارمەتیی ئەمریکایان داوە بۆ شکستدانی داعش.

News Code 17996

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =