بەرپرسانی ئێستا و ڕابردووی وڵات دەبێ وڵامدەری کارەکانیان بن

ژمارەیەک چالای خوێندکاری لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕش داوایان کرد که بەرپرسانی ئێستا و دەوڵەتانی ڕابردووش وڵامدەر بن لە بەرانبەر کارەکانیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,امجد:
۳۳۸ چالاکی خوێندکاری لە نامەیەکدا بۆ رێبەری شۆڕش:
بەرپرسانی ئێستا و پێشوو دەبێ هەمبەر بە کرداری خۆیان وەڵامدەر بن
کابینه یازدهم
زیاتر لە 330 چالاکی خوێندکاری، زانستی و فەرهەنگی لە نامەیەکدا بۆ رێبەری باڵای شۆڕش وێرای دەربڕینی بەیعەتی دووبارەیان لە گەڵ بەڕێزیان، جەختیان کرد: بەرپرسانی ئێستا و پێشوو دەبێ هەمبەر بە کرداری خۆیان لە بەردەم خودا، یاسا و گەل وەڵامدەر بن.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاتر لە 330 چالاکی خوێندکاری، زانستی و فەرهەنگی لە نامەیەکدا بۆ رێبەری باڵای شۆڕش وێرای دەربڕینی بەیعەتی دووبارەیان لە گەڵ بەڕێزیان، ئامادەیی خۆیان بۆ جیهادی زانستی و پراتیگی لە پێناو پێشخستنی ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی ڕاگەیاند.
لە دەقی نامەکەدا بە ئاماژە بەوەی کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵات، بۆتە هاندەری نووسینی ئەو نامەیە لە لایەن تاقمێک لە بڕوامەندان بە ویلایەتی فەقێ و یاسای بنەڕەتی، هاتووە: کۆمەڵێک لە برایانی گەنجی ئێمە لە ناسینی یەکەمایەتییەکان، ململانێکان یان رێکارەکان بە شێوەی جیاواز بیر دەکەنەوە و ڕای خۆیان لە نامەیەکی کراوەدا ئاراستەی بەڕێزتان کردووە. ئێمە و ئەوان، تێکرا لە ژێر خێوەتی شۆڕشین و برایانە لەو جیاوازیانە دەڕوانین. بەڵام لە بابەت کەسایەتییە سیاسییەکان، لە ئیمام خومەینی (ره) فێربووین کە لە گەڵ هیچکەس لە هەر پلەیەکدا بێت، پەیوەندی برایانە نەبەستین و چوارچێوەی دۆستایەتیمان لە گەڵ کەسەکان پەیوەستی دروستیی رێگاکەی بێت.
نووسەرانی نامەکە دەشڵێن: لە گەڵ دامەزرانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی هەڵبژاردن، ڕوانگەی جۆراوجۆری سیاسی لە دەوڵەت و مەجلیس و شۆڕاکان دەرفەتی خزمەت گەیاندن بە وڵاتیان بۆ ڕەخسا. پاش کۆتایی هەر خولێکی یاسایی، گەل دەرفەتی خزمەت گەیاندنی ئاراستەی گرووپێکی دیکە لە بەربژێران کرد و بەو جۆرە لە رێگەی هەڵبژاردنەوە، رێگەی پەسندکراوی خۆی بۆ ئیدارەی وڵات دیاری کردووە.
خوێندکاری، زانستی و فەرهەنگی لەو نامەیەدا بۆ رێبەری باڵای شۆڕش وێرای نرخاندنی سنوقەکانی دەنگدان وەک داکۆکی‌کەری سەربەخۆیی سیاسی و بەشداری و پێشکەوتنی گەل، ڕایانگەیاند: بەڕێزتان بەردەوام گەورەترین پاڵپشتی ئەو مافەی گەل بوونە و بە دڵ کراوەیی، یارمەتیی هەڵبژاردراوانتان داوە لە پێوشوێن گرتنی داخوازییەکانی گەل. بەو پێیە بەرپرسانی ئێستا و پێشوو دەبێ هەمبەر بە کرداری خۆیان لە بەردەم خودا، یاسا و گەل وەڵامدەر بن.
لە نامەکەدا تاک لایەنە ڕوانین و تەرکیز لە سەر کێشە و گرفتەکان بە چاوپۆشی کردن لە چوار دەیە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، داوەرییەکی بە پەلە و نادادپەروەرانە وەسف کراوە و جەخت لەوەش کراوەتەوە: سەربەرزیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستی جیهانی، پەل داکوتانی دیموکراسی، دابین کردنی ئازادی و ئاسایشی پاوەجێ، متمانە بە خۆی نیشتمانی و سەربەخۆیی بێ هاوتا، گەشەی ژێرخان و پێشکەوتنگەلی زانستی و تەکنۆلۆژیی بەرچاو بەشێکن لە بەرهەمەکانی درەختی تەیبە شۆڕشی ئیسلامی کە بە هەوڵ و لە خۆبوردوویی خەڵکی خۆشەویستی ئێران و بەرپرسانی خزمەتکار لە ژێر سێبەری ویلایەتی فەقێدا مسۆگەر بووە. بەوەشەوە ئاستەنگگەلێکی وەک ناباوەڕیی هەندێک لە بەرپرسان بە دەفرایەتییە مرۆیی و سروشتییەکانی وڵات، دوورکەوتنەوە لە میزانی چاوەروان کراوی دادی ئیسلامی، تەنبەڵی و کەم کاری، متمانە بە بەڵگە و نمونەی بیانی، بەرەنگارنەبووەوەی شلگێرانە لە گەڵ گەندەڵی، ئاریستۆکراسی و مەسرەفگەریی زێدەرۆیانە، بەسترانەوەی ئابووریی وڵات بە نەوت و تایفەگەریی سیاسی و تاقمخوازی کە لە پەیامی نەورۆزیی بەڕێزتاندا ئاماژەیان پێدرابوو، ڕاستییەکانی بەردەمن.
خوێندکاری، زانستی و فەرهەنگی لەو نامەدا گرینگترین هۆکاری هیوابەخشیان، بڕوای دەروونی بە سەرکەوتنی خودایی خەڵکانی بە ئیمان و ماندوونەناس و خوداباوەڕ وەسف کردووە و ڕاشیانگەیاندووە: هیمەتی ئیمە دەخوازێت تەواو توانستی خۆمان بۆ پێشکەوتنی وڵات بخەینە بەردەست و لە موجاهیدانی بەرەڤانی پیرۆز و پارێزەرانی حەرەم فێربووین کە شۆڕشی بوون واتە ڕوو لە کرداری دروست لە مەیدانی پڕمەترسی کردن، دڵساردنەبوونەوە لە پێنەزانین و نەترسان لە کۆمەڵە دەسەڵاتگەلی شەیتانی هەمبەر بە بەرەی حەقە.

News Code 17995

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =