هیچ جۆره دانوستانێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ئه‌نجام نه‌بووه‌

وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ هیچ جۆره دانوستانێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام نه‌بووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ قودسول عه‌ره‌بی، سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژه‌ی ده‌وڵه‌ت عێراق ڕایگه‌یاند که‌ هیچ جۆره‌ دانوستانێک له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ئه‌نجام نه‌بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراق هێشتا هیچ بڕیارێکی له‌مباره‌وه‌ نه‌داوه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ولێریش هیچ ڕێککه‌وتنێک نه‌کراوه‌.

وتبه‌ێژی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ژێر ده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌ که‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراقه‌.

حه‌دیسی جه‌ختی کرد: لێژنه‌ی ته‌کنیکی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه‌ که‌ کار له‌ سه‌ر کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کان و ڕێچکه‌ سنوورییه‌کان ده‌که‌ن، له‌ ئێستادا چی دیکه‌ بابه‌تی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم ته‌واو بووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م لێژنه‌یه‌ کاری زۆری هاوبه‌شی له‌ نێوان هه‌ر دوولا ئه‌نجام داوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاندبوو که‌ لێژنه‌یه‌کی ئه‌مریکایی - بریتانیایی داوایان له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراق کردووه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک دانوستان بکه‌ن.

News Code 17994

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =