نێچیرڤان بارزانی و باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا دیداریان کرد

له‌ میانه‌ی دیدار له‌ نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆ کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌ دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و کۆنسسووڵی ئه‌مریکا له‌ عێراق پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ره‌وپێش چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا خرایه‌ به‌ر باس.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌ر دوو لا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشتر له ‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بۆ ڕێگری كردن له‌ توندوتیژی.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد كه‌ كین گرۆس كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی دیپلۆماسی یاوه‌رییان ده‌كرد.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌ردان و پێشكه‌ش كردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ سیلیمان و شاندی یاوه‌ری كرد و هه‌روه‌ها سوپاسی كردن بۆ پشتگیری كردن له‌ دروست بوونی ئه‌و دیالۆگه‌ی ئێستا له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و توندوتیژی كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشتر له ‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بۆ ڕێگری كردن له‌ توندوتیژی هاوڕا بوون.

تاوتوێ کردنی چه‌ند پرسێكی پێویست به‌ ناوچه‌كه‌ و ئاڵوگۆڕ كردنی بیر و بۆچوون له‌باره‌یانه‌وه‌ لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

News Code 17993

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =