ڕێگه‌ ناده‌ین سیناریۆکه‌ی عێراق و لیبیا له‌ سووریا دووباره‌ ببێته‌وه‌

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان شه‌وی ڕابردوو سه‌باره‌ت به‌ سووریا وتی: دیمەشق ڕێگه‌ نادات سیناریۆی عێراق و لیبیا له‌ سووریا دووباره‌ ببێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: دیمەشق ڕێگه‌ نادات سیناریۆی عێراق و لیبیا له‌ سووریا به‌ وێنران کرندی ئه‌م وڵاته‌ و ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵات دووباره‌ ببێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ڕێگه‌ ناده‌ین به‌ ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی یان کاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که‌ جارێکی دیکه‌ هه‌مان به‌ڵای عێراق و لیبی به‌ سه‌ر سووریادا بێنن.

جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی دا: هاوکاره‌ ئه‌مریکاییه‌که‌ی من، نیکی هه‌یلی وتی که‌ ته‌نیا یه‌ک دێوه‌زمه‌ له‌ جیهاندا هه‌یه‌ و ئه‌ویش ۷ ساڵه‌ چه‌ک به‌ تیرۆریسته‌کان ده‌دات، من ده‌ڵێم ئه‌و دێوزمه‌ خودی ئه‌مریکایه‌ و هاوپه‌یمانه‌کانییه‌تی که‌ تیرۆریان له‌ سووریا په‌ره‌ پێداوه‌ و عێراق و ئه‌فغانستان و لیبیاش ئه‌مه‌ دۆخیه‌تی.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: دێوزمه‌ی ئه‌مریکا ئاماده‌ نییه‌ چه‌کی کیمیایی و ناڤۆکی خۆی له‌ ناو ببات به‌ڵام ئاماده‌یه‌ که‌ وانه‌ به‌ ده‌یگه‌ران له‌مباره‌وه‌ بدات که‌ چه‌کی کیمیایی خۆیان به‌ زووترین کات له‌ ناو ببه‌ن. یان ئه‌وه‌ی هاوکاره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ی من وتی له‌ دیتنی وێنه‌کانی دۆما زۆر ترساوه‌، ئه‌ی بۆ به‌ دیتنی ته‌رمی هه‌زاران سووری له‌ گوندی توخار له‌ نزیک مه‌نبج نه‌ترسان که‌ ساڵی ۲۰۱۶ ئه‌مریکا له‌م گونده‌ کۆمه‌ڵکوژی کرد.

نوێنه‌ری سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی له‌ سه‌فه‌ری لێژنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان پێشوازی ده‌کات و ئاماده‌یی هه‌یه‌ تاکوو ئاسانکاریان بۆ بکات.

شایانی باسه‌ که‌ شه‌وی ڕابردوو ڕووسیا پێش نووسی بڕیارنامه‌یه‌کی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ سوورتا ڤیتۆ کرد.

News Code 17992

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =