عێراق پشتیوانی له‌ هه‌وڵی ئاشتی له‌ سووریا دەکات

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ جارێکی دیکه‌ داعش ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق و به‌غدا له‌ هه‌رجۆره‌ ئاشتییه‌ک له‌ سووریا پشتیوانی ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: عێراق له‌ هه‌وڵی ئاشتی له‌ سووریا پشتیوانی ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: عێراق هه‌نگاوی پێویستی بۆ دابین کرندی ئه‌منیه‌ت له‌ سنووره‌کانی له‌ سووریا له‌ دژی پاشماوه‌کانی داعش ئه‌نجام داوه‌ و داعش جارێکی دیکه‌ ناتوانێت له‌ عێراق سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.

عه‌بادی هه‌روه‌ها وتی: داعش هێشا له‌ سووریا له‌ درێژه‌ی سنووره‌کانی ئێمه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و ئێمه‌ش به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له‌ هێزه‌کانی خۆمان هه‌نگاوی پێویستمان هاوێشتووه‌. ئێمه‌ هێزه‌کانی عێراق بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولا نانێرین، پارستنی گیانی هێزه‌کانی عێراق ئه‌منیه‌تی وڵاته‌که‌مان یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌یه‌. من له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ ترامپ ڕامگه‌یاند که‌ مانه‌وه‌ داعش له‌ سووریا ئه‌گه‌رچی زۆر لاوازیش بێت، له‌ سوودی جیهان نییه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌کانی تورکیا له‌ خاکی عێراقیش وتی: جوڵه‌ی سه‌ربازی تورکیا له‌ سنووره‌کانی عێراق بوونی نییه‌ و له‌ سوودی تورکیاش نییه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

عه‌بادی هه‌روه‌ها وتی: ئێمه‌ له‌ دژی هیچ که‌س ناچینه‌ شه‌ڕه‌وه‌. ده‌وڵه‌ت له‌ ئێستادا له‌ پێناوی کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌ک له‌ هه‌موو هێزه‌ عێراقییه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.

News Code 17991

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =