چەند تیرۆریستی داعشی لە بەغدا، مووسڵ و واست دەستگیر کران

"یەحیا ڕەسووڵ" لە بەرپرسانی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە ٥ تیرۆریستی تەکفیریی داعش لە بەغدا، مووسڵ و واست دەستگیر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "السومریه نیوز"، یەحیا ڕەسووڵ لە بەرپرسانی سەربازیی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی نوێی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەگەلێکی عێراق هەواڵی دا.

ئەو ناوچانە بە وتەی ناوبراو بریتین لە بەغدا، مووسڵ و پارێزگای واست و وتیشی: کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٥ تیرۆریستی تەکفیریی داعش لە لایەن هێزەکانی ئاسایش ناسێندراون و قۆڵبەست کراون.

ڕاشیگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنە پاش کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست لەبارەی شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستان ئەنجام دراوە.

News Code 17983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =