گه‌شتی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا لە سنووری عێراق و سووریا

کاناڵی سکای نیوزی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاند که‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ سه‌ر ناوچه‌ی ته‌نه‌ف له‌ سنووری عێراق و سووریا گه‌شتیان لێداوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی سکای نیوزی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاند که‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ سه‌ر ناوچه‌ی ته‌نه‌ف له‌ سنووری عێراق و سووریا گه‌شتیان لێداوه‌.

سکای نیوز هه‌روه‌ها زیادی کرد که‌ ئه‌م فڕۆکانه‌ له‌ ئاستێکی زۆر نزمدا گشتیان لێداوه‌.

ئه‌م کاناڵه‌ به‌ مێدیاکانی ڕژیمی زایۆنی ڕایگه‌یاند: ئیسڕائیل له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دایه‌ تاکوو وڵامی هه‌ر ۆجره‌ کاردانه‌وه‌یه‌کی هێزه‌کانی سوپای سووریا بداته‌وه‌.

کاناڵی ۱۰ی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند: سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا هێرشی سه‌ربازی ده‌کاته‌ سه‌ر سووریا.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ ترێزا مه‌ی، سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا و دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فوونی ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌ن بۆ وڵام دانه‌وه‌ به‌ بکه‌ره‌کانی هێرشی کیمیایی دۆما له‌ سووریا هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرن.

ئه‌مریکا داوای کردووه‌ که‌ هێرش بۆ سه‌ر سووریا له‌ لایه‌ن چه‌ندین وڵاتی جیهانه‌وه‌ ئه‌نجام ببێت.

News Code 17982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =