دیداری نه‌هێنی نوێنه‌ری تایبه‌تی پووتین و شه‌مخانی سه‌باره‌ت به‌ سووریا

به‌ پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ئه‌له‌کسانده‌ر لاورنتیف، نوێنه‌ری تایبه‌تی پووتین بۆ کاروباری سووریا له‌ میانه‌ی سه‌رفه‌رێکی له‌ناکاو بۆ تاران له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، به‌ پێی قسه‌کانی به‌رپرسێکی ئێرانی، ئه‌له‌کسانده‌ر لاورنتیف، نوێنه‌ری تایبه‌تی پووتین بۆ کاروباری سووریا له‌ میانه‌ی سه‌رفه‌رێکی له‌ناکاو بۆ تاران له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م دیداره‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌که‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ سووریا قسه‌ کراوه‌، ئه‌م دیاره‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی دیداره‌ ئاساییه‌کان بووه‌ و مێدیایش نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی لێدوانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌، بابه‌تی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازی t-۴ له‌ سووریا که‌بووه‌ته‌ هۆی کوژرانی هێزه‌کانی ئێران له‌م دیداره‌ قسه‌ی له‌ سه‌ر کراوه‌ و سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سووریا چه‌ندین بابه‌تی گرنگ تاوتوێ کراوه‌.

ڕووسیا ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا بۆ هیرش کردنه‌ سه‌ر سووریا حاڵه‌تی ئاماده‌باشی به‌ هێزه‌کانی خۆی له‌ سووریا داوه‌ تاکوو ئاماده‌یی وڵام دانه‌وه‌ی هه‌رجۆره‌ هێرشێکی له‌ لایه‌ن ترامپه‌وه‌ هه‌بێت.

مێدیاکانی تورکیاش ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ دوێنێ فڕۆکه‌ ڕووسییه‌کان لانی که‌م 4 جار به‌ سه‌ر کۆپاپۆڕه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست گه‌شتیان لێداوه‌.

News Code 17981

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =