ئەمریکا تیرۆریستانی داعش دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: زانیاری ورد له‌ به‌رده‌ست هه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا تیرۆریسته‌کانی داعش بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ تاکوو بتوانێت له‌ شوێنه‌کانی دیکه‌ش سوودیان لێببات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ میانه‌ی سه‌ردان له‌ بڕازیل وتی: ئێران سه‌باره‌ت به‌ چه‌کی کیمیایی بۆچوونی زۆر ڕوونی هه‌یه‌، ئێمه‌ دژ به‌کارهێنانی هه‌رجۆره‌ چه‌کێکی کیمیاین جا له‌ هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌ به‌کار بێت جیاوازی نییه‌.

وتیشی: وه‌ک دیاره‌ ئه‌مریکا له‌ دوای بیانوویه‌ تاکوو له‌ کاروباری ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌ستێوه‌ردان بکات، دۆخی تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌مریکا له‌ سووریا ڕوونه‌ و هه‌ر ڕۆژ تووشی شکستێکی نوێ ده‌بن و ڕژیمی زایۆنی و ئه‌مریکا له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌کان بۆ پشت گه‌رمی تیرۆریسته‌کان ده‌چنه‌ گۆڕه‌پانه‌که‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕژیمی زایۆنی له‌ ڕابردووشدا ئه‌نجام بووه‌ که‌ هه‌ر کات تیرۆرسیته‌کان تووشی شکست ده‌بن، ڕژیمی زایۆنی کارێکی کردووه‌ و ئه‌مریکاییه‌کانیش هه‌روه‌ها.

ئه‌و زیادی کرد: زانیاری ورد له‌ به‌رده‌ست هه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا تیرۆریسته‌کانی داعش بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ تاکوو بتوانێت له‌ شوێنه‌کانی دیکه‌ش سوودیان لێببات. ئه‌مه‌ سیاسه‌تێکی زۆر مه‌ترسیداره‌ و ده‌رنجامه‌کانیشی بۆ ئاشتی و ئه‌منیه‌تی جیهانی وێرانکه‌ره‌.

News Code 17980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =