ڕووسیا بڕیارنامەی ئه‌مریکا له‌ دژی سووریای ڤیتۆ کرد

ڕووسیا پێش نووسی بڕیارنامه‌یه‌کی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ دژی سووریا ڤیتۆ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، ڕووسیا پێش نووسی بڕیارنامه‌یه‌کی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ دژی سووریا ڤیتۆ کرد.

نیکی هه‌یلی، نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وتی: ئه‌مریکا چه‌ندین حه‌فته‌یه‌ هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ڕێکارێک بۆ کێشه‌ی هێرشی کیمیایی له‌ سووریا بدۆزێته‌وه‌، ئێسته‌ش پێش نووسی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ ئاماده‌ کراوه‌.

نوێنه‌ری ڕووسیاش وتی: پێش نووسی بڕیارنامه‌که‌ی ئه‌مریکا هه‌وڵێکه‌ بۆ به‌لاڕێدا بردنی زه‌ینی خه‌ڵکی جیهان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سووریا. ئێوه‌ له‌ دوای ڕاستییه‌کان نین به‌ڵکوو له‌ دوای بیانۆن تاکوو هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر سووریا.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕوسیاش بڕیارنامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌ سووریا به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دا که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و بریتانیاوه‌ ڤیتۆ کرا.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ که‌ تاکوو ۴۸ کاتژمێری دیکه‌ بڕیارێکی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ سووریا ده‌درێت و ڕنگه‌ هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریا.

ڕۆژی شه‌مه‌ له‌ دۆمای سووریا هێرشێکی کیمیایی ئه‌نجام بووه‌ که‌ تێدا ۷۵ کس کوژراون و ۱۰۰ که‌سی دیکه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

News Code 17978

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =