تا دوا هەناسە پشتیوانی لە دەوڵەتی سووریا دەکەین

عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی تەیفور لە حومس وتی: تاکوو دوا هەناسە لە یەکگرتوویی و دەوڵەتی سووریا پشتیوانی دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی تەیفور لە حومس وتی: بێ گومان ئەم جەنایەتە بێ وڵام نابێت. سەرکەوتن نزیکە و بە زوویی هەموو دوژمنەکان لە سووریا دەر دەکەین.

ئەو زیادی کرد: سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵات هۆی سەرەکی تووڕەیی دوژمنانی سووریایە، ئەم توڕەییەی ئەمریکاو ڕژیمی زاێونی بووەتە هۆی ئەوەی درۆی کیمیابارانی دۆما بخرێتە پاڵ دەوڵەتی سووریا.

ویلایەتی هەروەها ڕایگەیاند: ئەمە پیلانێکی چەپەڵە کە هەر چەند جارێک لە دژی خەڵکی سووریا دەیوژێنن و دواجاریش بەم بیانۆیە هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی تەیفور لە حومسی سووریا. دوژمنان دەبێت بزانن لە ۷ ساڵی ڕابردوو شکستیان هێنا و لەمە بەدواش شکست دەخۆن.

شایانی باسە کە ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران بە مەبەستی بەداری کردن لە کۆنفڕانسی "قودس و ڕێکاری ئێمە" سەردانی دەمیشقی کردووە. ئەم کۆنفڕانسە بۆ ماوەی ۲ ڕۆژ لە دەمیشق بەڕێوە دەچێت.

News Code 17972

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =