سەدر ئامادەی نێوبژیگەریی نێوان ئێران و عەرەبستانە

موقتەدا سەدر لە ئامادەیی خۆی بۆ تەداخول و نێوبژیگەریی لە پێناو چارەسەریی کێشەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: ئێمە ئامادەی نێوبژیگەری بۆ چارەسەریی هەندێک لە کێشەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان-ین.

سەدر لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری تەداخول و نێوبژیگەریی ئەو لە نێوان ئێران و عەرەبستان وتی: بە داخەوە ناکۆکیی سیاسیی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عەرەبستان دەرئەنجامی نگریسی بۆ عێراق بە دواوەیە و هەر بەو هۆیە من ئامادەم بە گشت گرفت و ئاستەنگەکانی سەر ئەو رێگەیە لە پێناو چارەسەریی کێشەی نێوان ئەو دوو وڵاتە تەنانەت بە شێوەی هەنگاو بە هەنگاو لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی عێراق و ناوچەدا هەوڵ بدەم.

News Code 17970

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =