تاقمێکی نوێ له‌ ئانتی بیوتیکه‌کان دۆزرایه‌وه‌

زانایان تاقمێکی نوێ له‌ ئانتی بیوتیکیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ باکترییه‌کی کرمێکی لووله‌یی دروست ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ زانکۆی شیکاگۆ، زانایانی ئه‌م زانکۆیه‌ و زانکۆی نۆسافارم له‌ فه‌ڕه‌نسا ئانتی بیوتیکێکی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م ئانتی بیوتیکه‌ نیشانی داوه‌ که‌ کارمه‌یی زۆر باشی هه‌یه‌ له‌ له‌ناو بردن و ده‌رمان کردنی چڵکی زۆر به‌هێز که‌ ئانتی بیوتیکه‌کانی دیکه‌ توانی ده‌رمان کردنیان نییه‌.

ئه‌م ئانتی بیوتیکه‌ له‌ جه‌سته‌ی کرمێکی لووله‌یی دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م ئانتی بیوتیکه‌ یارمه‌تی ئه‌م جۆره‌ کرمه‌ ده‌دات که‌ جه‌سته‌ی له‌ به‌رانبه‌ر میکڕۆبه‌کانی سروشت به‌هێز بێت.

هه‌روه‌ها زانیایان دوای لێکۆڵینه‌وه‌ تاقی کردنه‌وه‌ی وردی ئه‌م جۆره‌ ئابتی بیوتیکه‌ به‌م ده‌ره‌نجامه‌ گه‌یشتوون که‌ ئه‌م جۆره‌ ئابتی بیوتیکانه‌ ته‌نانه‌ت ده‌توانێت یارمه‌تی جه‌سته‌ بدات تاکوو دووباره‌ خۆی چاک بکاته‌وه‌، واتا بێجگه‌ له‌ له‌ناوبردنی باکترییه‌کان یارمه‌تی نه‌خۆشه‌کانیش ده‌ده‌ن که‌ دیسان هێزی جه‌سته‌یی خۆیان به‌ ده‌ست بێننه‌وه‌.

News Code 17969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =