ترامپ کاتی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆریای باکووری دیاری کرد

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیایی ڕایگه‌یاند که‌ مانگی مه‌ی یان ژوئه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆریای باکوور دیدار ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ پۆلیتیکۆ، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دوێنێ کاتی دیدار له‌گه‌ڵ کیم ڤۆنگ ئون، سه‌رۆکی کۆریای باکووری دیداری کرد.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ وتی: له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌ و له‌ مانگی مه‌ی یان سه‌ره‌تای مانگی ژوئه‌نی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆریای باکوور دیدار ده‌که‌م.

ئه‌و له‌ کۆتایدا هیوای خواست که‌ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کۆریای باکوور له‌ چه‌کی ناڤۆکی ده‌ست هه‌ڵبگرێت

News Code 17968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =