حوکمی زیندانی نوێنه‌ری هەدەپە له‌ ۶ ساڵه‌وه‌ بۆ ۷ ساڵ گۆڕدرا

دادگه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئه‌رزڕووم حوکمی ۶ ساڵ زیندانی نوێنه‌ری مووش له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌ خستنه‌پاڵی تاوانی زیاتر ئه‌و حوکمه‌ی بۆ ۷ ساڵ و ۳ مانگ و ۱۰ ڕۆژ گۆڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت، دادگه‌ی ناوچه‌ی ئه‌رزڕووم که‌ به‌رپرسی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی بۆرجۆ چلیک ئۆزکان، نوێنه‌ری مووش له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (هەدەپە)ی له‌ ئه‌ستۆیه،‌ به‌ خستنه‌ پاڵی تاوانێکی زیاتر ۶ ساڵ زیندانی دادگه‌ی سزای مووشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و زیندانه‌که‌ی بۆ ۷ ساڵ و ۳ مانگ و ۱۰ ڕۆژ زیاد کرد.

دادگەی ناوبراو، ئه‌و سیاسه‌توانه‌ کورده‌ی تورکیای به‌ تاوانی "بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان"، "ئه‌ندامێتی له‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کان" و "ئه‌نجامدانی سزا به‌ ناو گرووپه‌ چه‌کداره‌کان" به‌ ۷ ساڵ زیندان مه‌حکووم کردووه‌.

News Code 17967

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =