هەڵوێستی پێشمەرگە هەمبەر بە بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە سەر ئەو بڕوایەیە کە ئامادە بوونی پەکەکە لە شەنگال دەبێ لە رێگەی گفتوگۆ لە نێوان ئەنقەرە و بەغدادا چارەسەر بکرێت و هیزی پێشمەرگە خۆی لەو قەیرانە بە دوور بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌وڵی تورکیا بۆ سه‌رکوت کردنی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریا، ئه‌و وڵاته‌ ئۆپه‌راسیۆنی دژی په‌که‌که‌ له‌ باکووری عێراق ئه‌نجام داوه‌ و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ نزیک به‌ ۱۰ کیلۆمه‌تر له‌ خاکی هه‌رێمی کوردستان پێشڕه‌وی کردووە. ئەنقەرە ڕایگەیاندووە کە له‌ ئه‌گه‌ری خۆبواردنی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌ پرسی ئاماده‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ باکووری عێراق به ‌تایبه‌ت لە شه‌نگال، تورکیا‌ ‌ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به ‌کار ده‌بێت. له‌و نێوانه‌دا، زۆربە‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بێ ده‌نگیان نواندووە.

به‌ڵام جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ باره‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ ئه‌لمانیتۆری وتووە: ئێمه‌ پێمان وایه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسی په‌که‌که‌ ده‌بێ به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵێ عێراق و ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند که‌ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ چیای قه‌ندیل له‌ هه‌رێمی کوردستان، پارێزگای نه‌ینه‌وای عێراق و ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریادا ئاماده‌ن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵا سه‌ربازییه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جەختی کرد کە پێشمه‌رگه‌ له‌و قه‌یرانه‌ی په‌که‌که‌‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌روه‌ری عێراقه‌وه‌یە خۆ بە دوور دەگرێت.

جه‌بار یاوه‌ر زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراق شاندێکی بۆ دانوستان له‌وباره‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ناردووه‌ و له‌ ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌که‌، تیپی ۱۵ی سوپای ناردووه‌.

ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئاماده ‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال وتیشی: شه‌نگال به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ وه‌کوو سنووری هاوبه‌شی نێوان تورکیا، عێراق و سووریا دانراوه و هه‌روه‌ها به‌ هۆی کوێستانی بوونی‌ له‌ لایه‌ن گرووپه‌ میلیشیا جۆربه‌جۆره‌کانه‌وه‌ که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت و تا کاتێک که شه‌ڕی ناوخۆی له‌ سووریا کۆتایی پێ نه‌یێت ئاسایش بۆ ئه‌و ناوچه‌ سنوورییه‌ی نیوان عێراق و سووریا ناگه‌ڕێته‌وه‌.

شایانی باسە کە تورکیا مەرجی کردنەوەی سنووری ئێواکۆی له‌ نێوان تورکیا - عێراقی گرێ داوەتەوە بە دەرچوونی پەکەکە لە شاری شەنگال و بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەو وڵاتە لە ناو خاکی عێراق لە دژی هێزەکانی پەکەکە.

News Code 17966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =