عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌

سه‌رۆکی پارلمانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ ئێران و وڵاته‌که‌ی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یه‌ومول سابع، سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی وتی: عێراق وڵاتی ئێران وه‌ک دراوسێ ده‌ڕوانیت و له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که‌ به‌رژوه‌ندی ئابووری و بازه‌رگانی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌ که‌ ناکرێت ڕه‌ت بکرێنه‌وه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا سه‌باره‌ت به‌ پاگه‌نده‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ کاروباری وڵاتانی دیکه‌ وتی: له‌مباره‌وه‌ دوو جۆر ده‌توانین ئیش بکه‌ین، یان درگاکان دابخه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌کان بپچڕێنین که‌ ئه‌مه‌ش زۆر ئه‌سته‌مه‌ یان ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئاڵ و گۆڕ کردنی به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران په‌یڕه‌و بکه‌ین.

جه‌بوری جه‌ختی کرد: ئێمه‌ دژی دابه‌ش بوونی عێراقین و له‌ وڵاتانی بیانی داوا ده‌که‌ین بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له‌ کار و باری ئێمه‌ بکه‌ن، یارمه‌تی به‌غدا بده‌ن. بڕێک وڵات هه‌یه‌ نایانه‌وێت عێراق جارێکی دیکه‌ ئاوه‌دان ببێته‌وه‌. ئێمه‌ پرسی ئمنیه‌تی ناوچه‌یی هاوبه‌شمان ورژاندووه‌ تاکوو هاوکارییه‌کان له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ زیاتر بێت، هیوادارم بتوانین کۆتایی به‌ ناکۆکی نێوان وڵاتانی دراوسێمان بێنین.

News Code 17965

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =