هه‌نارده‌ کردنی گیا ده‌رمانییه‌کانی کرماشان بۆ عێراق

به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی کرماشان وتی: له‌ نزیک به‌ ۲ هه‌زار جۆری گیا که‌ له‌ زاگڕۆس ده‌ڕوێت، ۸۰۰ جۆری له‌ کرماشان ده‌ڕوێت که‌ ۲۰۰ جۆریان گیای ده‌رمانی و خوارده‌مه‌نین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موراد شێخ ویسی له‌مباره‌وه‌ به‌ مێهر وتی: زۆر که‌س به‌ چنینه‌وه‌ بێ وچانی گیا سروشتییه‌کان له‌ ڕاستیدا تووی ئه‌م گیا باشانه‌ له‌ ناوچه‌ کوردییه‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ و به‌ره‌و له‌ناو چوون ده‌چێت.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ نزیک به‌ ۲ هه‌زار جۆری گیا که‌ له‌ زاگڕۆس ده‌ڕوێت، ۸۰۰ جۆری له‌ کرماشان ده‌ڕوێت که‌ ۲۰۰ جۆریان گیای ده‌رمانی و خوارده‌مه‌نین.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی کرماشان وتی: هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ خه‌ڵک له‌ گیای به‌هاری سوودیان ده‌برد. خه‌ڵک گیا به‌هارییه‌کان له‌ ڕیشه‌وه‌ هه‌ڵده‌کێشن و ئه‌مه‌ش یه‌کجار مه‌ترسیداره‌ چون ده‌بێته‌ هۆی له‌ناو چوونی یه‌کجاره‌کی ئه‌م ڕه‌وه‌کانه‌ له‌ سروشت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: داواکاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک به‌ قه‌د پێویستی خۆی گیا به‌هاری بچنێته‌وه‌ چون زۆربه‌ی ئه‌م گیا به‌هاریانه‌ به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه‌ و له‌ناوچوون چوون.

شێخ ویسی زیادی کرد: له‌مڕۆدا ئێمه‌ ده‌توانین موسیر، که‌نگه‌ر، پێچه‌ک، سۆرانه‌، پاغازه‌، ئاویشه‌ن و زۆر گیا دیکه‌ خۆمان بیچێنین و ئه‌مه‌ش به‌ هاوکاری خه‌ڵک ده‌کرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌م کاره‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی داهاتێکی زۆر باش ئێمه‌ ڕۆژی پێشوو ۲۰ تۆن که‌نگه‌رمان بۆ عێراق هه‌نارده‌ کرد که‌ که‌سێکی کرماشانی له‌ مەزرادا به‌رهه‌می هێنابوو.

News Code 17964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =