بەغدا پێشنیاری هەولێر بۆ هەناردەی نەوتی کەرکووک لێکدەداتەوە

سەفین دزەیی بە ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا کاتی دروستی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دیاری نه‌كراوه‌، ڕایگەیاند: بۆ هەناردەی نه‌وتی کەرکووک له‌ گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتنی كۆتایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێک بۆ لڤین پرێس، وتی: هه‌وڵه‌كانی حکوومەتی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ باره‌ی هەناردەی نه‌وتی کەرکووک بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێککەوتنی كۆتایی.

وتیشی: وه‌كوو هه‌رێم بیرۆكه‌یه‌كمان ئاڕاسته‌ی به‌غدا كردووه‌ و له ‌لایه‌ن حکوومەتی عێراقه‌وه‌ پێشوازی له‌ بیرۆكه‌كه‌ كراوه.

سه‌فین دزه‌یی له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی حکوومەتی هه‌رێم ڕوونی کردەوە: حکوومەتی هه‌رێم پێشنیاری كردووه‌ رۆژانه‌ ۲۵۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكرێت و له‌ لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه‌ بفرۆشێت و بڕی داهاته‌كه‌ش بگه‌رێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حکوومەتی عێراقی تا گه‌لی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه سوود له‌ داهاته‌كه‌ی ببینن.

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌ لایه‌ن حکوومەتی ناوه‌ندییه‌وه‌ پێشوازی باشی لێوه‌كراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌باریه‌وه‌ نه‌دراوه‌.

News Code 17963

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =