موقته‌دا سه‌در داوای له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق کرد به‌ر پێشڕه‌وی تورکیا بگرێت

سه‌رۆکی سه‌درییه‌کان داوای له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق کرد تاکوو به‌ر به‌ پێشڕه‌وی سه‌ربازی تورکیا له‌ ناوچه‌ باکوورییه‌کانی عێراق بگرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی سه‌درییه‌کان داوای له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق کرد تاکوو به‌ر به‌ پێشڕه‌وی سه‌ربازی تورکیا له‌ ناوچه‌ باکوورییه‌کانی عێراق بگرێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ پێشڕه‌وی هێزه‌کانی تورکیا له‌ عێراق به‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر وتی: باسی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ ئه‌م کاره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌نجام بووه‌، به‌ڵام من لام وایه‌ که‌ شتی وه‌ها دروست نییه‌، ده‌وڵه‌ت ده‌بێت به‌ر پێشڕه‌وی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق بگرێت.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ۳ی ئاڤریلی ئه‌مساڵ سه‌رچاوه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕایانگه‌یاند که‌ فڕۆکه‌کانی تورکیا پردی سیدکانیان ڕووخاندووه‌ و هێزه‌ وشکانییه‌کانی تورکیا له‌ شاخه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بنکه‌ی سه‌ربازیان دامه‌زراندووه‌.

سه‌در هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ هێزه‌ ئه‌مییه‌کانی عیراق ده‌بێت ئه‌منیه‌تی زیاره‌تکاره‌کان بپارێزن و خه‌ڵک عێراق ده‌بێت به‌رده‌وام بن له‌ پڕۆسه‌ی چاکسازی و دژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵکاران.

News Code 17962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =