مه‌لابه‌ختیار ناڕازییه‌ له‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان

به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان.

به‌ ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، ، مه‌لابه‌ختیار له‌ کۆنفڕانسێکی مێدیایی ئاماژه‌ی به‌ بۆشاییی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌ هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندیی باش له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ماده‌ی ۱۴۰ی ده‌ستووری عێراق ئه‌و ناوچانه‌ نه‌گرێته‌وه‌ و کێشه‌ی ئه‌منی تێدا دروست بێت.

ناوبراو هه‌روه‌ها خوازیاری جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ماده‌یه‌ له‌ ڕێگای واژۆی ڕێککه‌وتننامه‌ی نوێی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر بۆ ئیداره‌ی هاوبه‌شی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، بوو.

مه‌لابه‌ختیار جه‌ختی کرد که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش ئاماده‌ن بۆ به‌شداری له‌ ڕه‌وتی جێگیرکردنی ئاسایش له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و داواشی کرد تاکوو ڕێککه‌وتننامه‌ی ڕوون و جدی له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ واژۆ بکرێت.

News Code 17960

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =