ئێران ۷۰ تۆن ئاوی قورسی ناڤۆکی هەیە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی: ئێران ئێستا ۷۰ تۆن ئاوی قورسی ناڤۆکی هەیە کە ڕێژەیەکی لێفرۆشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی رایگەیاند کە ئێران بەشێک لە ئاوی قورسی ناڤۆکی خۆی فرۆشتووەتە ڕووسیا و ئەمریکا.

وتیشی: یەکێک لە ڕێککەوتنە پەراوێزییەکانی بەرجام ئەوە بوو کە ۳۰۰ تۆن کەیکی زەردی ناڤۆکی لە قەزاقستانەوە بە شێوەی گەڕانەیی بێتە ئێران بەڵام بە چەواشەکاری بریتانیاییەکان ئەم بابەتە نەهاتەدی.

News Code 17959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =