پاپۆڕه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا ئامادەی هێرش بۆ سەر سووریان

سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کان له‌ ئاماده‌ بوونی کۆپاپۆڕێکی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ نزیک خاکی سووریا هه‌واڵیان داوه‌ که‌ خۆی بۆ هێرشێکی مووشه‌کی ئاماده‌ ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ عاڵه‌م، ڕاپۆرته‌ نافه‌رمییه‌کان له‌ ئاماده‌ بوونی کۆپاپۆڕی سه‌ربازی دۆناڵد کۆک له‌ نزیک به‌نده‌ری ته‌رتووسی سووریا بۆ هێرشێکی مووشه‌کی هه‌واڵیان داوه‌.

مێدیاکان باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ کۆپاپۆڕی دۆناڵد کۆک له‌ نزیک سنووره‌ ئاوییه‌کانی سووریا جێگیر بووه‌. ماڵپه‌ڕی ئیسڕائیلی میزاک لایڤ ڕایگه‌یاند که‌ کۆپاپۆڕێک له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ۱۰۰ کیلۆمه‌تری به‌نده‌ری ته‌رتووسی سووریا جێگیر بووه‌ که‌ ڕنگه‌ بۆ هێرشی مووشه‌کی به‌کار بێت.

کۆپاپۆڕی دۆناڵد کۆک زیاتر له‌ ۶۰ مووشه‌کی تام هاوک له‌ خۆ ده‌گرێت و هه‌ر کات ئاماده‌ی لێدانی بنکه‌ و باره‌گاکانی ده‌وڵه‌تی سووریایه‌.

هه‌روه‌ها سی ئێن ئێنی تورک ڕایگه‌یاند که‌ چه‌ندین فڕۆکه‌ی جه‌نگی ڕووسیا له‌ بنکه‌ ئاسمانییه‌کانی سووریاوه‌ هه‌ڵساون و به‌ سه‌ر ئه‌م کۆپاپۆڕه‌ ئه‌مریکاییه‌وه‌ گشتیان لێداوه‌ و به‌ربه‌ستیان بۆ دروست کردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕه‌ت کردووه‌. به‌ڵام ڕوونی نه‌کردوه‌وه‌ که‌ ئه‌م کۆپاپۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ دوای به‌جێ هێشتنی بنده‌ری قیبرس به‌ره‌و کوێ چووه‌.

کاناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ش له‌ ئاماده‌ی بوونی سوپای سووریا هه‌واڵی داوه‌.

News Code 17955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =